٦ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٣
Source: Mehrnews
مەرجی ئێران بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تەنها یەک ڕێگا هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، ئەویش دیپلۆماسی، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و بەرژەوەندی هاوبەش.

 سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران نووسی: پاڵپشتی کردنی جینۆسایدی ناتانیاهۆ لە غەززە بە ناردنی چەکی کوشندە، و داوای شەڕ بە ناوی نتانیاهۆ لە یەمەن، هیچ دەستکەوتێکی بۆ گەلی ئەمریکا نەهێناوە.

وتیشی: نتانیاهۆ بە بێ غیرەتانە هەوڵدەدات دیکتاتۆری بە سەرۆک ترامپدا بکات کە دەتوانێت چی بکات و چی ناتوانێت لە دیپلۆماسیەتی خۆی لەگەڵ ئێراندا.

هەروەها جیهان زانیویەتی کە چۆن نتانیاهۆ ڕاستەوخۆ دەستوەردان لە حکومەتی ئەمریکا دەکات بۆ ئەوەی بەرەو کارەساتێکی دیکە لە ناوچەکەماندا ببات.

عێراقچی ڕایگەیاند: ئەگەر ئامانجی کۆتایی وەک سەرۆک ترامپ چەندین جار وتوویەتی، واتە "تەنها شتێک کە ناتوانن هەیانبێت چەکی ئەتۆمییە"، ڕێککەوتنێک دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت، بەڵام تەنها یەک ڕێگە هەیە بۆ گەیشتن بەو ڕێکەوتنە ئەویش دیپلۆماسییەت، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و بەرژەوەندی هاوبەش.

Your Comment

You are replying to: .
captcha