بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیای نزیك لە پەكەكە بڵاویكردەوە، شاندەكەی دەم پارتی ئیمڕاڵی پێكهاتبوون لە سری سورەیا ئوندەرو پەروین بوڵدان، شاندەكەی سەرۆكایەتی توركیاش لە ئەردۆغان و ئیبراهم كاڵن سەرۆكی میت پێكهاتبون.
كۆبوونەوەكە كاتژمێر 13:30 لە كۆشكی كۆماریی توركیا لە ئەنقەرەی پایتەختی وڵاتەكە دەستیپێكرد و كاتژێرێك و 25 خولەكی خایاند.
بەگوێرەی زانیارییەكان، لە كۆبونەوەكەدا باس لە پرسی توركیا و هەوڵەكان بۆ پڕۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە كراوە، هەروەها تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە كرا.
سری سورەیا ئۆندەر، بریكاری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا كە ئەندامێكی شاندی دەم پارتییە وتی: "كۆبوونەوەكە زۆر ئەرێنی بوو و هیوای زۆر زیاترمان هەیە".
342/
Your Comment