٩ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٣٤
Source: Mehrnews
ڕۆژانی سەخڵەتی تورکیا؛ لە دەستگیری ئیمام ئوغڵو تا ئەگەری شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل

دەستگیری شارەوانی ئەستەنبۆڵ و قەیرانی سووریا و هێرشەکانی ئیسرائیل لە کردەوەدا بووەتە کێشەیەکی گەورە لە سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆ بۆ تورکیا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دەستگیری ئەکرەم ئیمام ئوغڵوو لەم ڕۆژانەدا بووەتە گرینگترین کێشەی سیاسی بۆ تورکیا و هەرایەکی زۆری ناوەتەوە لە ئاستی ئەو وڵاتە و خۆپیشاندانی بەرفراوان و دوابەدوای ئەوە دەستگیری دوو هەزار هاووڵاتی تورکیای لێکەوتووەتەوە.

دەستگیری ئیمام ئوغڵو؛ یاسایی یان سیاسی ؟
ئیمام ئوغڵو بە تۆمەتی گەندەڵی، بەرتیل وەرگرتن، سپی کردنەوەی پارە و پاڵپشتی لە تیرۆریزم، بەتایبەتی لە پەکەکە لێپرسینەوەی لێدەکرێت بەڵام ئێستا بەڵگەیەک لەسەر ئاشکرا کردنی تاوانەکان لەلایەن وەزارەتی دادی ئەو وڵاتەوە دەرنەکراوە.
بەم پێیە ناتوانین بگەینە ئەو ئەنجامە کە دەستگیری ئیمام ئوغڵو سیاسیە یان خود نا. بەڵام خۆ ئەو کارە دەتوانێت ببێتە هۆی خۆشحاڵی پارتەکەی ئەردۆغان چونکوو ئەو گرینگترین ڕکابەری سیاسی ئەردۆغانە.

درێژەی نەریتی توندوتیژی نەرم لە سیاسەتی تورکیا

ئەنجامی توندوتیژی لە سیاسەتی تورکیا بووەتە نەریتێک لە ئەو وڵاتە. ساڵەهایە کە لە تورکیا کودەتا و دەستگیری کەسایەتییە گرینگەکان دەبینین و دەبیسین. لە دەستگیری نەجمەدین ئەربەکان سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا لە کۆچی دوایی کردووە بگرە تا دەستگیری و زیندانی کردنی خودی ئەردۆغان بۆ ماوەی 10 مانگ لە ساڵی 1998 بە تۆمەتی خوێندنی شێعرێکی ئیسلامی و دەستگیری سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی بەناوبانگ و بەرچاوی کورد کە بۆ دوو جار بووە ڕکابەری ئەردۆغان و ئێستاش کە سەرەی ئەکرەم ئیمام ئوغڵو هاتووە کە ئەو پرسیارە دەهێنێتە ئاراوە کە ئایا بووەتە قوربانی توندوتیژی سیاسی لە ئەو وڵاتە یان نا ئەوە پرسێکی یاساییە؟ هەر وەک ئیبراهیم حاسکل ئوغڵو هەواڵنێری بەناوبانگی تورکیایی باسی دەکات نادادپەروەرییەکی سەیر لە تورکیا دەبینرێت هەر وەک لە دۆسیەی ئیمام ئوغڵو تا ئێستا یەک بەڵگە سەبارەت بە تۆمەتەکان کە دراوەتە پاڵی ئاشکرا نەبووە بەڵام لە دۆسیەی خەسارەکان لە بوومەلەرزەکەی مەرعەش هیچکەسێک تاوانبار نەکرا و سزا نەدرا و حاڵەتێکی دیکە کوشتنی هاووڵاتیەکی تورک لە ڕوودداوێکی هاتوچۆ لەلایەن کچی کەرەم کینیک سەرۆکی مانگی تورکیا کە تەنانەت یەک ڕۆژیش زیندانی نەکرا.


هیوای تورکیا دوای بانگەوازی ئۆجالان

دانوستان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان و بانگەوازی ناوبراو بۆ هەڵوەشانەوەی پەکەکە گرینگترین ڕووداوی ساڵی 2025 بۆ تورکیا بوو و هەر ئەوە بووەتە هۆی هیوا لە نێوان کۆمەڵگای تورکیا بەڵام هەر پرسی دەستگیری ئیمام ئوغڵو بووەتە هۆی کەمڕەنگ بوونەوەی پرسی بانگەوازییەکەی ئۆجالان بۆ هەڵوەشانەوەی پەکەکە. دەم پارتی کە وەکوو گرووپی دانوستانکار لەگەڵ ئۆجالان دەناسرێت هاوپەیوەند بە دەستگیری ئیمام ئوغڵو و خۆپیشاندانەکان دەڵێت کە ئەوا ڕاستە کە ئێمە دەستگیری ئیمام ئوغڵو ئیدانە دەکەین بەڵام پاڵپشتی خۆپیشاندانەکان ناکەین چونکوو کاری گەورەترمان لەبەرچاوە و وادایرە ئەو پارتە نایەوێت ڕەوتی ئاشتییەکە لەبەر دەستگیری ئیمام ئوغڵوو هەڵبوەشێتەوە.


تورکیا و گۆڕانکارییەکی سووریا

ئەم ڕۆژانە کێشەکانی بەردەم پارتی داد و گەشە بە سیاسەتی نێوخۆیی سنووردار نابێتەوە و پرسی جەوڵانی ئیسرائیل لە سووریا و ئەگەری بەرەنگار بوونوەی ئەنقەرە لەگەڵ تێلاڤیڤ لە ئارادایە. تورکیا کە پێی وابوو بە پاڵپشتی تەحریرولشام و دواتر دەسەڵاتی نوێی سووریا سزەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری خۆی لە ئەو وڵاتە پەرەپێدەدات ئێستا لەگەڵ بوونی ئیسرائیل لە سووریا بەرەوڕوو بووەتەوە.

هەفتەی رابردوو ئیسرائیل بنکەی ئاسمانی تی 4 لە سووریای بوردمان کرد شوێنێک کە تورکیا ئەیەویست درۆنەکانی لەوێ جێگیر بکات. ئیسرائیل لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند کە ئەوە پەیامێک بۆ ئەنقەرەیە هاوپەیوەند بە دامەزراندنی بنکەیەک لە سووریا و دەستێوەردان لە چالاکییەکانی ئیسرائیل.

لە ئەو بارەوە هاکان فیدانیش ڕایگەیاند کە ئەو هەوڵەی ئیسرائیل بەستێن بۆ ناسەقامگیری ناوچەکە خۆش دەکات.

عومەر ئونهون لێکۆڵەری تورکیایی نووسیویە: وادیارە ئیسرائیل، تورکیا بە قەد ئێران بە دوژمنی خۆی دەزانێت و تورکیاش بە ئیسرائیل وەکوو زیادەخوازێکی نیو عوسمانی چاوە دەکات و ئەگەری پێکدادانی دوو لایەنەکە لە سووریا هەیە و لە ئەو ئەگەرەدا دوولایەنەکەش زیان دەبینن .

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha