٧ نیسان ٢٠٢٥ - ٠٠:٤٢
Source: Mehrnews
وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا لە خەودا ڕێککەوتنی وەکوو لیبیا لەگەڵ ئێران ببینێ

سەبارەت بە لێدوانی سیناتۆری ئەمەریکا کە سەرۆکی وڵاتەکەی پێ باشترە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران هاوشێوەی ڕێککەوتنی واشنتۆن لەگەڵ لیبیا لە ساڵی 2003، بێت، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "مەگەین خەون ببینن!"

  سەید عەباس عێراقچی، کە ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە ٧ی خاکەلێوە) لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمان بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دوایین دۆخی سیاسەتی دەرەوەی ئێران و پرسی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا، قسەی دەکرد لە پەراوێزی ئەم دانیشتنەدا، لە وتووێژێکدا سەبارەت بە دوایین دۆخی پڕۆسەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا وتی: "ئێمە دیدگای خۆمان ڕاگەیاندووە، ئێمە دیالۆگمان دەوێت."

وتیشی: بەڵام بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بێگومان دەبێت دان بەوەدا بنرێت کە تا ئێستا هیچ خولێکی دانوستان ئەنجام نەدراوە”.

سەبارەت بە لێدوانی سیناتۆری ئەمەریکا کە سەرۆکی وڵاتەکەی پێی باشترە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران هاوشێوەی ڕێککەوتنەکەی واشنتۆن لەگەڵ لیبیا لە ساڵی 2003دا بێت، وەزیری دەرەوە ڕوونی کردەوە: "ئەوان تەنیا دەتوانن خەون ببینن".

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha