٧ نیسان ٢٠٢٥ - ٠٠:٤١
Source: Mehrnews
عێڕاقچی: دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەڕەشەکەرەکان بێ مانایە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنێک کە بەردەوام بە پێچەوانەی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڕەشە دەکات و هەڵوێستی دژ بەیەک لەلایەن بەرپرسانییەوە دێتە ئاراوە، بێ واتایە.

  سەید عەباس عێڕاقچی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی نەورۆز کە بە بەشداری باڵوێز و دیپلۆماتەکانی وڵاتانی جیاواز بەڕێوە چوو، بە ئاماژە بە کارەساتە مرۆییەکان بەهۆی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە، لوبنان و سووریا و هەروەها هێرشە نایاساییەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن، لەسەر زەروورەتی یەکگرتوویی و هاوکاری نێوان وڵاتانی جیاواز بۆ کۆتایی هێنان بە ستەم لە خەڵکی فەلەستین و ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و سووریا جەختی کرد.


وەزیری دەرەوە بە ئاماژە بە ڕوانگەی بەرپرسیارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر گۆڕانکارییە نێودەوڵەتیەکان، ڕایگەیاند: وەڵامی ئێران بە نامەی ترامپ گونجاو لەگەڵ ناوەرۆک و شێوەی قسە کردنی نامەکە دراوەتەوە و لە ئێستادا هەلی بەکارهێنانی دیپلۆماسیش پارێزراوە.

عێراقچی وتیشی: دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنێک بەردەوام بە پێچەوانەی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڕەشە دەکات و هەڵوێستی دژ بەیەک لەلایەن بەرپرسانییەوە دێتە ئاراوە، بێ واتایە بەڵام ئێمە هێشتاش پابەندی دیپلۆماسین و ئامادەین دانوستانی ناڕاستەوخۆ تاقی بکەینەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران درێژەی دا: پێشتر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەندێک تەقالامان دا و بووە ئەزموون و ئێستا بە پێی ئەو ئەزموونە ئامادەین لە باتی لابردنی گەمارۆکان ، سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی گفتوگۆ بکەین و هەر وەک لە بواری دیپلۆماسی ئامادەی هەموو هەڵوێستێک هەین لە بەرگری لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانیشماندا جیدین.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha