ندا عەرب ڕۆژنامەڤان و نووسەری سووریایی جەختی کرد کە تیرۆریستەکانی سەر بە جۆلانی خەریکی بەکارهێنانی مووشەک هاوێژ و چەکی قورس بۆ کردنە ئامانجی خەڵکی سووریان.
ناوبراو زیادی کرد: تیرۆریستەکانی دەسەڵاتدار لە سووریا هەوڵی سووتاندنی دارستانەکان دەدەن کە خەڵکی سڤیل لە ترسی کوشتنیان پەنایان بردووەتە ئەوێ. ئەو جەنایەتانە بەشێک لە ڕەوتی پاکتاو کردنی ڕەگەزی لە سووریایە.
حەرب وتیشی: لە ڕەوتی ئەو هێرشە نامرۆڤانە، ژمارەیەکی زۆر لە ماڵەکان کاول کراوە و کەسانێکیش گیانیان لەدەست داوە و ڕووبەرێکی زۆری زەوینی کشتوکاڵ و دارستانیش لەناو چوون.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: گرووپی تیرۆریستی ئەحرارا شەرقیە بە ڕێبەری ئەبو حاتەم شقرا سەر بە میتی تورکیا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە ئەو هێرشە نامرۆڤانەیە. شەقرا لە کۆمەڵکوژی عەلەوییەکانی سووریا دەستی هەیە. ئەو گرووپە تەنانەت لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا بەهۆی جەنایەت لە دژی کوردەکان لە عەفرین و کۆبانێدایە.
342/
Your Comment