٩ ئازار ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٢
Source: Mehrnews
دڕندەیەک بەناوی جۆلانی پیاوانی 16 گوندی لە ڕۆژێکدا کوشت

سەرچاوە ئاگادارەکان باس لە بارودۆخی کارەساتباری سووریا لە سایەی کۆمەڵکوژی و کوشتاری بەکۆمەڵ لەلایەن تیرۆریستانی ڕژێمی جۆلانی دەکەن.

 سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە ژمارەی تاوانەکانی ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی لە دژی هۆزی عەلەوییەکان لە سووریا لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٤٠ تاوانی تێپەڕاندووە.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو: ئەو تاوانانەی پێشتر باسمان کرد لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا لە 9 شاری سووریا ڕوویانداوە و هەزار و 200 قوربانییان بەجێهێشتووە، بەتایبەتی لەنێو ژنان و منداڵان و بەساڵاچووان.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاند: "ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانە لەلایەن توخمەکانی جۆلانی سەربڕدراون و هەندێکی تریش ئاگریان تێبەردراوە و جەستەیان بڕدراوە".

40 کۆمەڵکوژی لە 9 شاری سووریا و سەربڕینی خەڵکی سڤیل

جەختیان لەوە کردەوە: پیاوانی 16 گوندی سوریا بەتەواوی کۆمەڵکوژ کراون. ئەم کوشتنانە بە تاوانی جەنگ دادەنرێن و تا ئێستاش بەردەوامن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندێکی نزیک لازقیە لە کۆمەڵکوژییەکی دیکەدا لانیکەم 20 عەلەوی گیانیان لەدەستداوە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha