٧ ئازار ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٥
Source: Mehrnews
ترامپ گوشاری زیاتر دەخاتە سەر نەوتکێشە ئێرانییەکان

سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان لە گرتنەبەری سیاسەتی دژبەرانەی نوێ لە لایەن دەوڵەتی ترامپ لە دژی ئێران هەواڵیان دا.

  سەرچاوەگەلی ئاگادار لە لێدوانێک بۆ ڕۆیتێرز ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی ترامپ خەریکی لێکدانەوەی پلانێکە کە بە کەڵکئاوەژوویی لە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی پەرەستاندنی چەکی کۆمەڵکوژی، نەوتکێشە ئێرانییەکان لە دەریادا بپشکنێت.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە دەوڵەتی ئەمریکا لە ڕێگەی هاوپەیمانانیەوە، بڕیارە پاپۆرەگەلێک کە لە تەنگاوی مالاکا لە ئاسیا یان ڕێڕەوگەگەلێکی دەریایی دیکەوە هاتوچۆ دەکەن، بوەستێنی و بپشکنێت و بەم کارە چەق دەخاتە بەردەم ڕەوتی گەیاندنی نەوتی خاو بە پاڵاوگەکان و کێشە دەنێتەوە بۆ وڵاتانی بەشداربوو لە ڕەوتەکە.

هاوکات سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە دۆناڵد ترامپ لە دوای هەڵبژاردرانی بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا تا ئێستا چەندین گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران سەپاندووە و لەم بڕیارە نوێیەیدا دەیەوێ کەرتی نەوتی ئێران بکاتە ئامانج.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha