لە ماڵپەڕی ڕووسیا یەوم، سەرچاوە خۆجەییەکاب ڕاپۆرتیان دا کە دوابەدوای سەرهەڵدانی گشت یلە دژی دەسەڵاتدارانی دیمەشق، تیرۆریستەکانی تەحریرولشام توانیویانە خۆیان دوای یەک شەو پێکدادانی خوێناوی بگەیێننە پارێزگای لازقیە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تیرۆریستەکانی تەحریرولشام کە لە کاتژمێرەکانی دواییدا گورزی قورسیان لە هێزەکانی بەرخۆدان بەرکەوتووە، توانیویانە خۆیان بگەیێننە ناوەندی پارێزگای لازقیە.
سەرچاوە خۆجەییەکان لە شاری تەرتوسیش لە بەردوام بوونی پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی بەرخۆدانی سووریا و تیرۆریستەکانی تەحریرولشام هەواڵ دەدەن.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی خۆجەیی لە شارەکانی لازقیە و تەرتوس قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاندووە.
داوی هێزەکانی بەرخۆدان لە دژی هێزەکانی جۆلانی
لە هەمان پێوەندیدا کەناڵی ئەلعەرەبیە وێنەگەلێکیان لە چرکەی کەوتنە داوی سەربازانی سەر بە حکومەتی کاتی لەلایەن هێزەکانی بەرخۆدانەو لە جادەی لازقیە بۆ حەلەبی بڵاو کردەوە.
دەستگیر کرانی تیرۆریستەکان لە لازقیە
هەروەها سەرچاوە خۆجەییەکان وێنەگەلێکیان لە دەستگیر کردنی چەکدارانی سەر بە حکومەت لە لازقیە بڵاو کردەوە.
342/
Your Comment