هەواڵدەری بلومبێرگ ڕاپۆرتی دا دانوستانەکانی نێوان حکومەتی عێڕاق و کۆمپانیا نەوتییەکانی چالاک لە هەرێم کە لە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو بۆ ئەم هەفتەیە دواخرابوو، بەهۆی جیاوازی ڕا لەسەر ئەگەری ڕۆڵگێڕانی ڕاوێژکارێکی نێودەوڵەتی لە چاوەدێری بەسەر گرێبەستەکان، تێچووەکان و ئەو پارەیەی کە ڕادەست کراوە، گەییشتە بنبەست.
بە گوێرەی زانیاری لە سەرچاوە ئاگادارەکانەوە کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، وەزارەتی نەوتی عێراق خوازیاری ڕؤڵی بەرچاو بۆ ئەو ڕاوێژکارەیە بەڵام بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندامی " ئەنجومەنی پیشەی نەوتی کوردستان" نیگەرانن کە ئەو پرسە ئیزن بداتە راوێژکارەکە کە گرێبەست و قازانجەکان بەلای بەغدادا بشکێنێتەوە.
342/

بە گوێرەی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، عێڕاق و کۆمپانیا نەوتییە چالاکەکانی هەرێم لە کۆبوونەوەیەک کە ڕۆژی یەکشەممە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی خاو لە ئەو ناوچە بەڕێوە چوو، نەگەییشتنە ڕێکەوتن.
Your Comment