ئیبراهیم سراج شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی جەختی کرد: ئەمریکا بۆ خستەژێر کاریگەری پێوەندی ئێران و عێراق هەوڵ دەدات.
ناوبراو زیادی کرد: هەوڵە دەرەکییەکان بۆ بووژانەوەی حزبی بەعس لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی ئەمریکی، زایۆنی و بریتانیایی بە ئامانجی لەناوبردنی سەقامگیری عێراق هەیە.
سراج وتیشی: دەوڵەتی عێراق لە بەرانبەر تاقیکردنەوەیەکی ئەستەم سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا و سەپاندنی سیاسەتەکانی واشنتۆن لە دژی بەغدادایە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا بەدوای دروست کردنی کێشەیەک لە بەردەم هێزەکانی بەرخۆدان لە عێراقە. دەوڵەتی عێراق ئەبێ دوای قسەی خۆی لە بەرانبەر پیلانەکانی ئەمریکا بۆ دروست کردنی کێشە لە پێوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بکات تا دەستێوەردانە بیانییەکان لە پێوەندییەکانی وڵاتەکەمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە کۆتایی بێت.
342/
Your Comment