٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٤٢
ئۆپراسیۆنی سیخوڕی "سیا" و "مووساد" لە یەمەن پووچەڵ کرایەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی یەمەن لە ناسینەوە و پووچەڵ کردنەوەی ئۆپراسیۆنی سیخوڕی دەزگاکانی ئەمریکی و ئیسرائیلی لە ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

  سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری "سبأ" ی یەمەن جەختی کرد کە دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە چالاکی سیخوڕی سیای ئەمریکا و مووسادی ئیسرائیل لە یەمەن بناسێتەوە و پووچەڵی بکاتەوە.

ناوبراو زیادی کرد : هێزە ئەمنییەکانی یەمەن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وردەکاری زیاتر لە ئەو ئۆپراسیۆنە رادەگەیێنن.

لە سێبەری چڕ بوونەوەی ئۆپراسیۆنە مەیداییەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە دژی داگیرکەرانی ئیسرائیل، تێلاڤیڤ و واشنتۆن دەستیان داوەتە جموجوڵی سیخوڕی لە ئەو وڵاتە بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێزەکانی یەمەن.

342/