عەبدولسەلام سفیان کارناسی کاروباری ستراتیژی یەمەن جەختی کرد کە ئۆپراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی ئەو ولاتە بۆ تێکشکاندنی شەڕکەری ئێف 18 کە بەرەی پێنجەم بوو، تایبەت دێتە ئەژمار.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو ئۆپراسیۆنە، ئۆپراسیۆنێکی پێش دەستانەی هاوکات لەگەڵ هێرشی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر یەمەن دێتە ئەژمار و تێیدا کۆپاپۆڕی یو ئێس ئێس هری ترۆمەن کرایە ئامانج.
سفیان زیادی کرد: یەمەن شەڕکەرەکانی دوژمنی ناچار بە گۆڕینی ڕێگایان کرد و بەرەو ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوور هەڵاتن.
ناوبراو وتیشی: شەڕی ئێمە لەگەڵ دوژمنی ئیسرائیلی درێژەی هەیە؛ دوژمنێک کە لە وەهمەکانی خۆی هەمبەر لوبنان و سووریا سەرخۆشە.
342/