٢٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٢٣
سنوورەکانی عێراق ئەمنن، ئامادەیی حەشدی شەعبی

پەرلەمانتارێکی عێڕاقی لەسەر ئامادەیی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر سنوورەکانی عێراق جەختی کرد.

 ، ئەحمەد فەواز وەتیفی پەرلەمانتارێکی هاوپەیماونی دەوڵەتی یاسا جەختی کرد کە هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی ئەو وڵاتە ئامادەیی کاردانەوە بە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر خاکی عێڕاقن.

ناوبراو زیادی کرد: هەندێک لە وڵاتەکان لە گۆڕانکارییەکانی سووریا دەستیان هەبوو، هەڵوێستی عێراق دیارە و ئەو وڵاتە لە سنوورەکانی خۆی لەگەڵ سووریا پارێزوانی دەکات.

وەتیفی وتیشی:سنوورەکانی عێڕاق ئەمنە و کەسێک ناتوانێت دزەیان تێ بکات. هێزە ئەمنییەکان هەموو هەوڵی پێویستیان بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێک گرتووەتە پێش.

342/