٢٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢٠:٣٦
کوژرانی ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە قامیشلۆ

ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا(میت) لە کوژرانی ئەندامێکی باڵای پەکەکە بە ناوی یایلا قزل کایا لە میانەی ئۆپەراسیۆنێک لە قامیشلۆی سووریا هەواڵی دا.

 سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا لە کوژرانی ئەندامێکی باڵای پەکەکە بە ناوی یایلا قزل کایا و ناوی ڕێکخراوەیی "نەسرین ئامەد"، لە میانەی ئۆپەراسیۆنێک لە قامیشلۆی سووریا هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، میت پاش پێوشوێن‌گرتنی ئەم ئەندامەی پەکەکە، دواجار حەشارگەی نەسرین ئامەدی لە قامیشلۆدا دۆزیوەتەوە و لە ئۆپەراسیۆنێکی پلان بۆ داڕێژراوەدا کردوویەتییە ئامانج.

شایانی باسە، نەسرین ئامەد کە لە ١٤ ساڵییەوە تەڤلی هیزەکانی پەکەکە بووە، بە هۆی ڕۆڵی کارای لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی تورکیا لە عێراق و سووریا لە ڕیزی ئامانجەکانی میتدا بووە.

342/