٢٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢٠:٣٥
نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا:کوردی سووریا لە شەڕی تورکیا و تەحریرولشام بپارێزن

سێ پەرلەمانتاری ئەورووپا داوایان لە ئەو ناوەندە کردووە کوردی سووریا لە بەرانبەر هەڕەشەکانی تورکیا و تەحریرولشام بە تەنیا جێنەهێڵن.

 سێ پەرلەمانتاری ئەورووپا ڕایانگەیاند یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەو ناوەندەی یاسادانەرە ئەورووپییە لێکدانەوەی پرسی کورد بە پێی هەڕەشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سووریا بووە.

مارتین شیردوان، نوێنەری ئەڵمانیا لە یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند لە ئیستادا سێ قەیران هەیە کە پەرلەمانی ئەورووپا ئەبێ لەسەر باس بکات. داواکارییەکان و مافی فەلەستینییەکان بە فەرمی بناسن، پاڵپشتی لە ئاشتەوایی ئۆکراینا و ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا بکات.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەڵوێستی ڕێبەرانی ئەورووپی لەسەر ئیسرائیل و فەلەستینییەکان وتی: ڕێبەرانی ئەورووپی دەچنە ئیسرائیل بەڵام پرسی فەلەستین لەبیر دەکەن و کاتێک دەچنە تورکیا، پشتی کوردەکان بەردەدەن.

کاتارینا مارتینز، نوێنەری پورتگالیاش لە ئیکس نووسی: ڕێبەرانی ئەورووپی دوو پرسی گرینگی دۆخی فەلەستین و کوردی سووریایان پشت گوێ خستووە.

342/