٢٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢٠:٣٤
خۆپیشاندانی کوردانی تورکیا بۆ ئازادی ئۆجەلان

لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی تورکیا، وتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان، ویستی خۆپیشاندەرانی ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و وێستانی خێرای هێرشەکان بۆ سەر کوردستانی سووریا ڕاگەیاند.

  خۆپیشاندەرانی "ڕێپێوانی دیموکراتیک بۆ چارەسەری و ئازادی" کە لە ١٦ دیسامبێردا لە لایەن پلاتفۆڕمی ناوەندە دیموکراتیکەکانی ئامەدەوە دەستی پێکردبوو، پاش تێپەڕین بە شارەکانی ئۆرفا، ئانتەب، ئادانا و مەرسین، ئەوڕۆ بە بەشداریی هاوسەرۆکانی پارتی ناوچە دیموکراتیکەکان و نوێنەرانی حزبەکانی تر و چالاکانی مەدەنی گەیشتە ئەنقەرە و لەبەردم پەرلەمانی تورکیادا مانیان گرت.

مەراڵ دانیش بەشتاش وتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان، بە خوێندنەوەی ڕاگەیێندراوێک ویستی خۆپیشاندەرانی ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و وێستانی خێرای هێرشەکان بۆ سەر کوردستانی سووریا ڕاگەیاند.

ناوبراو لە سەرەتادا ئاماژە بە کوژرانی دوو هەواڵنێر بە درۆنەکانی تورکیا کرد و جەختی کرد: ئەو هەڵمەتانە زیانێک زۆر دەگەیێنێت بە ئازادی و ئاگایی گشتی.

342/