١٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٧:٥٤
ئیسرائیل لە پێنج کاتژمێردا 60 جار هێرشی کردە سەر سووریا

ئیسرائیل شەوی ڕابردوو ناوچە جیاجیاکانی دەڤەری دیمەشقی زیاتر لە 60 جار کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی.

  کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە لە هەواڵدەری فەڕەنساوە ڕاپۆرتی دا کە ئیسرائیل دوێنێشەو لە 5 کاتژمێردا زیاتر لە 60 جار هێرشی کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی سووریا.

مێدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند کە ئیسرائیل شەوی ڕابردوو کۆمەڵە هێرشێکی کردووەتە سەر بنکە سەربازیەکان لە ناوچە جیاجیاکانی دیمەشق.

سەرچاوەکانی هەواڵ هەروەها راپۆرتیان دا کە لە ئەو هێرشانە هوماری چەک لە گوندی محجە لە باکووری پارێزگای دەرعا و هەروەها هوماری چەکی لەشکەری 18 لە ڕۆژهەڵاتی حومس کراوەتە ئامانج.

/