محەمەد کازم ئالی سادق، باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەسەر پاڵپشتی تاران لە بەغدا لە بەرانبەر هەر جۆرە مەترسییەکی تیرۆریستی کە لەوانەیە هەڕەشە بێت بۆ سەر خاکی عێراق، جەختی کرد و بە بەغدا ئەلیەومی وت: هیچ ترسێک بۆ عێراق کە هێزی سەربازی تۆکمەی هەیە، بوونی نییە.
ناوبراو وتی عێڕاق خاوەن هێزی سەربازی و ئەمنیەتییە کە توانایی بەرەنگار بوونەوەی مەترسیدارترین گرووپە چەکداری و تیرۆریستییەکانی هەیە.
باڵوێزی ئێران لە بەغدا جارێکی دیکە جەختی کرد کە بوونی هێزی ئەرتەش، حەشدی شەعبی و هێزی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم هیچ ترسێک بۆ عێراق بوونی نییە.
ئالی سادق جەختی کرد کە ئێران ئیزن نادات کە تیرۆریزم گورز لە عێراق بدات و ئێمە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستەکان لە پاڵ عێراقییەکان دەبین.
ناوبراو ئاماژەی کرد ئێران چەندین بەیاننامەی فەرمی دەرکردووە کە تێیدا لەسەر زەروورەتی پاراستنی یەکپارچەیی عێڕاق و سەروەری ئەو وڵاتە جەختی کردووە.
باڵوێزی ئێران لە بەغدا هەروەها وتیشی ئەگەر گرووپە تیرۆریستییەکان بیانەوێت بچنە نێو شارەکانی عێراقەوە و ئاسایشی ئەوان بخەنە مەترسییەوە، بەرگری لە عێراق و شوێنە پیرۆزەکان دەبێتە ئەرک.
342/