١٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢١:٠٠
ڕێککەوتنی کوردی سووریا و تەحریرولشام ڕەتکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژهەڵات و باکووری سووریا، ڕێككەوتن لەگەڵ تەحریرولشامدا ڕەتدەكاتەوە.

  وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەپرسانی دیمەشق دەکەن.

کەمال ئاکیف، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژهەڵات و باکووری سووریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، "هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە، کە باس لەوەدەكەن رەشنووسێک یان لێکتێگەیشتنێک لەنێوان ئیدارەی خۆسەری و دەسەڵاتدارانی دیمەشقدا ئەنجامدرابێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان وەك بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئامادەکاری دەكەن بۆ قۆناغی کۆبونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی نوێی دیمەشق، سەبارەت بە یەکخستنی میکانیزمەکان و هەوڵدان بۆ خزمەتکردنی سووریا.

ئەوە لەكاتێكدایە لە ژماریەك میدیاوە بڵاوكرایەوە، بەرپرسانی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و ڕێكخراوی تەحریر شام (هەتەشە) لە دیمەشق کۆبوونەتەوە و لەسەر بەڕێوەبردنی چەند ناوچەیەك ڕێككەوتوون، لەوانە دێرەزور و دەوروبەری.

342/