٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٨:٥٠
ئاگرکەوتنەوە لە دیمەشق بەهۆی هێرشی ئیسڕائیل

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی لە دژی پایتەختی سووریا، شاری دیمەشق شایەدی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو بوو.

 سەرچاوەکانی هەواڵ لە هێرشی ئاسمانی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی ئەمنیی دیمەشق کە پێکهاتووە لە بیناگەلی هەواڵگری و گومرۆکی سووریا، هەواڵیان دا.

لە ئەنجامی ئەم هێرشانە کە هێشتاش بەردەوامە، شاری دیمەشق شایەدی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاوە.

هاوکات تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ئەو ڕژیمە ناوەندی توێژینەوەی زانستی سووریا لە دیمەشقی کردۆتە ئامانج.

342/