١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٨:٢٨
ترامپ کێشە سیاسییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی قبووڵ ناکات

بە پێی نووسراوەی هەفتەنامەی ئەهرام ویکیلی، دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بە ڕێبەرایەتی ترامپ کێشە سیاسییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەتایبەتی لەسەر یەکپارچە کردنی هێزی پێشمەرگە تەحەمول ناکات.

 هەفتەنامەی ئینگلیزی مانی ئەهرام ویکلی بە ئاماژە بە ئەوەی کە هاوپەیمانی بەڕێبەرایەتی ئەمریکا چەندین جار داوای لە یەکێتی و پارتی کردووە کە هێزی سەربازی و ئەمنی هەرێم ئەبێ لە ژێر کۆنترۆڵی ئەو پارتانە بێتە دەرەوە و لە وەزارەتی پێشمەرگە تێکەڵ ببێت، نووسی: بەم حالەوە ڕەوتی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و جودا کردنەوەی هێزی سەربازی و ئەمنی لە ئەو دوو حزبە و تەڤل بوونیان بە وەزارەتی پێشمەرگە بە هێواشی دەچێتە پێشەوە.

ئەو گۆڤارە میسرییە بە ئاماژە بە ‌هەڵبژاردن و هاتنە سەر دەسەڵاتی دۆناڵد ترامپ تا دوو مانگی دیکە، نووسی: ترامپ درێژەی کێشە سیاسیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەتایبەتی لەسەر یەکپارچە کردنی هێزی پێشمەرگە تەحەمول ناکات.

342/