١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٠٤
پاڵپشتەکانی کوردی سووریا لە نێو کابینەی ترامپ زیاد دەبێت

سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا، تولسی گابارد، ڕەخنەگری چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە ساڵی 2019 ی وەکوو بەرپرسی هەواڵگری نەتەوەیی ئەمریکا هەڵبژارد.

 دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لەم دواییەدا لە هەوڵ بۆ تەواو کردنی کابینەکەی ، سێ کەسی دژی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریای بۆ پۆستی جیاواز هەڵبژاردووە.

دۆناڵد ترامپ دوو سێناتۆری بە ناوەکانی مارکۆ ڕۆبیو و مایک والتزی بە ڕیزەوە وەکوو وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی خۆی هەڵبژاردووە.

ئەو دوو سێناتۆرە لە لێدوانێکدا کشانەوەی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا لە ساڵی 2019 بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ و هیرشی زەوینی تورکیا بۆ ئەو ناوچەیەیان، هەوڵێکی مەترسیدا وەسف کردبوو.

ترامپ هەروەها تولسی گابارد، سەربازی پێشوو و یاسادانەری ئەو وڵاتەی وەکوو بەرپرسی هەواڵگری خۆی هەڵبژاردووە. ناوبراو کشانەوەی ئەمریکا لە کوردستانی سووریای خستبووە بەر ڕەخنەوە.

342/