ئیسماعیل بەقایی وتەبژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە بە پاڵپشتی ئەمریکاو ەئەنجام دەدرێت. هیوادارین حکومەتی ئەمریکا لە ئەو هەلەی کە ماوە کەلکوەربگرێت و کۆتایی بە ئاژاوەکە بهێنێت. بەرپرسانی ئەمریکا لەمەوبەدوا وانە فێر ببن و پابەندی پاگەندە و بەڵێنەکانیان لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بن.
یەو دیپلۆماتە باڵا ئیرانییە سەبارەت بە بەکارهێنانی هەرێمی ئیسرائیل لە هەرێمی ئاسمانی عێراق بۆ هێرش بۆ سەر ئێران وتی: ئێمە راشکاوانە و قایم ڕامانگەیاندووە کە نیسبەت بە یەکپارچەیی و سەروەری نەتەوەیی وڵاتەکان پابەندین و سیاسەتی دراوسێیەتی و نیازپاکی جێبەجێ دەکەین.
بەقایی سەبارەت بە هۆشداریی ئەعرەجی نیسبەت بە بەکارهێنانی هەرێمی ئاسمانی وتی: سەفەری ڕاوێژکاری نەتەوەیی عێڕاق لە درێژەی گفتوگۆ و هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە و پرسی ئەمنییە. ئێمە پابەندەی بنەما و یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان بۆ یەکپارچەیی خاکین.