ناوبراو لەسەر ڕاوێژ لەگەڵ وەرگێڕە بەئەزموون و پێشینەدارەکانی پارێزگا و بە گشتی ئێران جەختی کرد و ڕایگەیاند: پاراستنی بنەمای بەڵگەکان و وەرگێڕانی بەڵگە فەرمییەکانی کەسەکان و کەسایەتییە مافەوانییەکان ئەبێ سەرەنجی بدرێت.
بەرپرسی چاوەدێری بە سەر پارێزەران و کارناسانی فەرمی دادگوستەری و وەرگێرە فەرمییەکانی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: وەرگێران کردن لە بازنە دیاری کراوەکان و هەروەها وەرگێڕان نەکردنی بەڵگەی کۆپی ئەبێ لەبەرچاو بگیردرێت.
ڕەشیدی زیادی کرد: وەرگێڕان کردنێک کە بە وردی ئەنجام نەدرێت دەبێتە هۆی درێژ بوونەوەی ماوەی پێداچوونەوەی دۆسیەکە و وردبینی لە وەرگێڕانیش یارمەتیدەری پێداچوونەوەی دادپەروەرانە دەبێت.
342/