تورکیا دوای گەڵاڵەی ئاستی شکست خواردووی ساڵی 2015 لەگەڵ پەکەکە جارێکی دیکە و لە ناو جەرگەی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لەسەر پێداویستی ئاشتی لە وڵات ئاڵبەت بە جەخت لەسەر چەک داماڵین و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لەلایەن ئۆجالانەوە، جەختی کردووە. تورکیا هێزەکانی کوردی سووریاش بە بەشێک لە پەکەکە دەزانێت . هەندێک لە کارناسانی پرسەکانی کورد پێیان وایە گەڵاڵەی ئاشتی نوێی تورکیا لەوانەیە لەسەر دۆخی کوردی سووریاش کاریگەری دابنێت و یان ببێتە هۆی ئەوەی کە دانوستانێکیش لە نێوان کوردی سووریا و دەوڵەتی تورکیاش ئەنجام بدرێت.
بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا لەوانە مەزڵۆم کۆبانێ، ساڵح موسلێم، ئیلهام ئەحمەد، سینەم محەمەد لەم دواییەدا و دوای ڕاگەیاندنی ئامادەیی حکومەتی تورکیا بۆ ئاشتی لەگەڵ کوردەکانی سووریا، ئامادەیی خۆیان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی تورکیا و چارەسەری کێشە و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە راگەیاندووە.
دڵارا ئەسڵان، سەرۆکی نووسینگەی ڕۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکیاش پێی وایە تورکیا بە ئامانجی دروست کردنی یەکگرتوویی ناوخۆیی لە بەرانبەر هەڕەشە دەرەکییەکان و تیرۆریزم، رەوتی ئاشتی لەگەڵ پەکەکەی دەست پێکردووە.
ئوسامە شێخ عەلی لە ئەو بارەوە دەڵێت ئاشتی تورکیا و پەکەکە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریاش کاریگەر دادەنێت.
ئیبراهیم کابان بەرپرسی ناوەندی خوێندنەوە ژێئۆستراتیژیکەکانیش بە ئاماژە بە هاوکاری بەربڵاوی ڕۆژاوا لەگەڵ کوردی سووریا، بەشداری ئەوان لە بەرەنگار بوونەوەی داعش و بوونی دە ساڵەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا، وتی ئەو ناوچەیە لە ئاستی جیهانی بۆ خۆی شوێنگەیەکی هەیە و بۆیە کوردی سووریاش دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لە ئەو گەڵاڵە ئاشتییە وەربگرێت. ناوبراو درێژە دەدات ئەگەر تورکیا دوای ئاشطی لەگەڵ پەکەکە دەستی دۆستایەتی بەرەو کوردی سووریا و عێراقیش درێژ بکاتەوە ئەوا لە قازانجی ئەنقەرە تەواو دەبێت.
بەڵام بەدر مەلا رەشید، بەرپرسی ناوەندی خوێندنەوەکانی ڕامان پێی وایە کە ئاشتی لەگەڵ پەکەکە بۆ تورکیا ئاسانترە و دانوستان لەگەڵ کوردی سووریا پێچراوتر لە هی پەکەکەیە. ناوبراو جەخت دەکات کە کوردی سووریا ئەبێ بیر لە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق و وڵاتانی عەرەبی کاریگەر لە سووریا و ڕووسیاش بکاتەوە.
342/