١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٢٦
"نتانیاهۆ" بەرپرسایەتیی تەقینەوەی پەیجێرەکانی حزبوڵڵای لەئەستۆ گرت

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی ئەوڕۆ ئاشکرای کرد کە ئۆپەراسیۆنی تەقینەوەی پەیجێرەکان و تیرۆری شەهید نەسروڵڵای سەرەڕای دژایەتی بەرپرسانی باڵای دامودەزگا ئەمنییەکان ئەنجام داوە.

 بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی ئەوڕۆ یەکشەممە ئاشکرای کرد کە ئۆپەراسیۆنی تەقینەوەی پەیجێرەکان و تیرۆری شەهید نەسروڵڵای سەرەڕای دژایەتی بەرپرسانی باڵای دامودەزگا ئەمنییەکان ئەنجام داوە.

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە کۆبوونەوەی ئەوڕۆی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای بەئەستۆگرتنی تەقینەوەی پەیجێرەکانی حزبوڵڵای لوبنان، وتی: وەزیران دژی بڕیارەکانی من بۆ تیرۆری حەسەن نەسروڵڵا و چوونە ڕەفەح بوون.

نتانیاهۆ وتیشی کە هیچ بەهایەکی بە هوشدار و دژایەتیی واشنتۆن سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنانە نەداوە.

342/