١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٢٦
دەستگیریی 73 ئەندامی داعش لە کەمپی ئەلهەول و هاوێری

لە پێنج ڕۆژ ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی پاوەجێ" کە بە هاوبەشی لە لایەن سەدەفە، یەپەژە و ئاسایشی کوردستانی سووریا لە کەمپی ئەلهەوڵ و هاوێریدا ئەنجام درا، تا ئێستا 73 ئەندامی داعش دەستگیر کراون.

 لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "ئاسایشی پاوەجێ" کە لە لایەن یەکینەکانی پاراستنی ژنان(YPJ)، هیزەکانی سووریای دیموکراتیک(SDF) و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بەڕیوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای دیموکراتیک لە ئۆردووگای هەوڵ و هاوێری ئەو ئەردووگایە ئەنجام دراوە، تا ئێستا 73 ئەندامی داعش دەستگیر کراوە و تەرمی ژنێکی کوژراوە بە دەستی داعش، وێڕای چەک و چۆڵێکی زۆر دۆزراوەتەوە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی پاوەجێ" لە ڕۆژانی داهاتوودا هەر بەردەوام دەبێ و تا ئیستا وێڕای دەستگیریی ئەندامانی داعشی، چەندین تۆنێل و کۆمەڵێک نووسراوەی ئایدیۆلۆژی بۆ ڕاهێنانی منداڵانیش دۆزراوەتەوە.

342/