٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٥:١٢
بەڵێنی ڕاستی 3 وەڵامێکی کوشەندەتر بە دوژمن دەداتەوە

جێنشینی جێگری هاوئاهەنگی سپای پاسداران وتی: لە بەڵێنی ڕاستی ٣دا وەڵامێکی کوشەندەترە بە دوژمن دەدەینەوە.

 سەردار عەلی فەزلی جێنشینی جێگری هاوئاهەنگی سپای پاسداران ئەوڕۆ پێنج‌شەممە لە یادمانی ٧٨ شەهیدی کۆمەڵگای هەواڵگریی خوراسانی باشووریدا وتی: لە هەلومەرجی ئێستای ناوچەدا خوینی شیعەی حزبوڵڵا ئاوێتەی خوێنی سوننەی حەماسە و پێکەوە داری ئیسلام ئاو دەدەن.

سەردار فەزلی بە ئاماژە بە ڕیزبەندی کافران بە هەموو هیزەوە لە بەرامبەر ئیسلامدا و دزەکردنی ورەی بەرگری پیرۆز لە هەموو گیانەکاندا لە پێناو سەرخستنی ئیسلام و حەقیقەت، جەختی کرد: لە بەڵینی ڕاستی ١ و ٢دا ئیرادەی نیزامی ئیسلامی بە سەر دوژمندا سەپا و بە ئیزنی خودا لە بەڵێنی ڕاستی ٣دا وەڵامێکی کوشەندەترە بە دوژمن دەدەینەوە.

342/