٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٠١
سزای سێدارە بۆ سێ کەس بە تاوانی تێوەگلان لە تیرۆری شەهید فەخری زاد

وتەبێژی دەزگای داد لە ناسینەوەی ٨ کەس لە پێوەندی لەگەڵ تیرۆری شەهید فەخری‌زادە هەواڵی دا و وتی: سێ کەسیان کە وێڕای سیخۆری، دەستیان هەبووە لە گواستنەوەی کەرەسەی تیرۆری شەهید فەخری‌زادە حوکمی سێدارەیان دراوەتێ.

  ئەسغەر جەهانگیر لە ساڵوەگەری تیرۆەری شەهید فەخری‌زادە، سەبارەت بە دۆسیەی هۆکارانی تیرۆرەکە، ڕایگەیاند: لە پاریزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ٨ کەس لەو پێوەندییەدا دەستگیر کراون، کە دوای توێژینەوە دەرکەوتووە کە ٣ کەسیان وێڕای سیخۆری بۆ ڕژیمی زایۆنی، لە ڕێگەی قاچاخی کهۆلەوە، کەرەسە و ئامێری تیرۆریان هاوردەی ئێران کردووە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە پێدرانی حوکمی سێدارە بەو سێ کەسە، وتیشی: سەبارەت بەو ٦ کەسەی دیکە، دۆسیەکەیان هێشتا لە دادستێنیی تاران کراوەیە و حوکمی ئەوانیش بەزوویی ڕادەگەیێندرێت.

342/