٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ٢٠:١٧
یەحیا سینوار 72 کاتژمێر پێش شەهید بوونی هیچ شتێکی نەخواردبوو

لە حاڵێکدا کە تێلاڤیڤ بە بیانووی دەست بە سەردا گرتنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان لەلایەن حەماسەوە، ڕێگری دەکات لە ناردنی خۆراک بۆ غەززە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر یەحیا سینوار نیشانی دا کە لە سێ ڕۆژ پێش لە شەهید بوونیەوە هیچ شتێکی نەخواردبوو.

 مێدیاکانی ئیسرائیل ڕاپۆرتیان دا کە حەن کوگل بەرپرسی ناوەندی پزشکی ئەو ڕژیمە کە بەرپرسی لێکۆڵینەوە لەسەر تەرمی یەحیا سینوار بوو، وتوویە کە ناوبراو پێش لە شەهادەتی بە تەرکشی خومپارە یان گوللە تۆپێک شانی ڕاستی بریندار بووە و بە بەستنی دەستی هەوڵی دابوو ڕێگری بکات لە خوێنڕشتنی.

ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوە نیشانی دەدات کە سینوار لە کۆتاییدا لە ئەنجامی پێکانی سەری بە تیرێک شەهید بووە.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریدەخات کە ناوبراو سێ ڕژ پێش شەهید بوونیەوە هیچ شتێكی نەخواردبوو، لە حاڵێکدا کە تێلاڤیڤ بە بیانووی دەست بە سەردا گرتنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان لەلایەن حەماسەوە، ڕێگری دەکات لە ناردنی خۆراک بۆ غەززە.

342/