٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٤٩
نزیکەی ٢٠ هەزار پەنابەر لە لوبنان گەڕانەوە کوردستانی سووریا

١٩ هەزار و ٩٤١ پەنابەری سووری بە هۆی تەشەنەی شەڕ لە لوبنان گەڕانەوە بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەو ڕێژەیە ٨٢ کەسیان لوبنانین.

 ناوەندی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە کاروباری پەنابەرانی گەڕاوە لە لوبنان، لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە تا ئێستا ١٩ هەزار و ٩٤١ کەس لە پەنابەرانی سووریی لوبنان، گەراوەنەتەوە بۆ باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا و لەو ڕێژەیە ٨٢ کەسیان هاووڵاتی لوبنانین و ٢٥ تەرمیشیان لەگەڵە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە کەسانی گەڕاوە لە لوبنان یان لای خزم و کەس و کاری خۆیان گل‌دراونەتەوە یان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندگەلێک کە بەڕێوەبەریی خۆسەر بۆی دابین کردوون.

342/