٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٣٠
نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگەی ئاوەژووی شان لە سنە ئەنجام درا

پسپۆڕی ئۆرتۆپێدی و فلۆشیپی نەشتەرگەریی شان و ئەنیشک لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگەی ئاوەژووی شانی نەخۆش بۆ یەکەمجار لە پاریزگای کوردستان و لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە هەواڵی دا.

 دوکتۆر مەنسوور کەریمی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: نەخۆش پیاوێکی ٧٠ ساڵە دوای بەربوونەوە لە بەرزایی، تووشی شکان و لەجێ‌چوونی شانی راستی هاتبوو کە بە ئاوڕدانەوە لە تەمەن، جۆری شکان و پچڕانی پێشووی تاندۆنەکانی شانی، پێویستی بە گۆڕینی جومگەی ئاوەژووی شان بوو.

ئەم پسپۆڕی ئۆرتۆپێدی و فلۆشیپی نەشتەرگەریی شان و ئانیشک، وتیشی: دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری و قۆناگە دەرمانییەکان، لە ئێستادا دۆخی گشتیی نەخۆشەکە جێگر و جێی ڕەزامەندییە.

دوکتۆر کەریمی هەروەها مزگینی بە هەموو نەخۆشانی پارێزگای کوردستان دا کە لە ئێستادا هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەکی گۆڕینی جۆمگەی شان و نەشتەرگەری ئارترۆسکۆپیک لە ناوەندی کەوسەری شاری سنە ئەنجام دەردێت.

342/