١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٢:٠٧
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: خەڵکی غەززە برسین

بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی جیهانی نیسبەت بە دۆخی نامرۆیی لە کەرتی غەززە هۆشداریی دا.

 تێدرۆس ئادهانۆم، بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وتی: زۆربەی خەڵکی غەززە لە برسیەتی ئازار دەبینن.

ناوبراو دۆخی کەرتی غەززەی دۆخێکی نامرۆیی وەسف کرد.

ئادهانۆ لە درێژەی تویتەکەیدا لە ئێکس نووسی: لێکدانەوە نوێیەکان پشت راستی دەکاتەوە کە تا چ رادەیەک خەڵکی غەززە لە برسیەتیدا ئازار دەبینن.

ناوبراو لە کۆتایی تویتەکەیدا داوای هاتنی یارمەتی بەپەلەی مرۆڤدۆستانە بۆ منداڵانی غەززەی کرد.

342/