١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٢:٠٥
کاردانەوەمان بە ئیسڕائیل گرژ و ڕاچڵەکێنەر دەبێت

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کوماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی توند و ڕاچڵەکێنەر بە هەر جۆرە هێرشێکی دوژمنان هەواڵی دا.

  ئەمیر دەریادار شەهرام ئێرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کوماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێک بۆ "المیادین"، سەبارەت بە هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنی، جەختی کرد: کاردانەوەی ئێمە بە هەر جۆرە هێرشێک لە لایەن دوژمنان بەڕادەیەک گرژ و قورس دەبێت کە پێی ڕاچڵەکێن.

ئەمیر دەریادار ئێرانی بە ئاماژە بەوەی کە هەڕەشەی دوژمنا بە هۆی لاوازییانە، وتی: لە دەیەکانی ڕابردوودا بەرەوڕووی هەڕەشە و پیلان و گەمارۆی جۆراوجۆریان بووینەتەوە و بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەیان.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وتیشی: هەر وەک ڕێبەری ئێران فەرموویان کە نابێ ئیحساسی هەڵسوکەوت لەگەڵ جموجۆڵی دوژمنان بکەین، کاردانەوەمان ژیرانە و هەڵسەنگێنەرانە و لە کاتی خۆیدا دەبێت.

342/