١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٧:٤٨
هۆکاری ئاگرکەوتنەوەی پاڵاوگەی نەوتی باشووری ئێران چ بوو

بەرپرسی گشتی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگای خووزستان وتی: ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی کۆمپانیای پارسی پێترۆپالایشی شووشتەر بەهۆی لەبەرچاو نەگرتنی خاڵە ئیمەنییەکان لە وەرگرتنی سووتەمەنی بووە.

  فەرمانداەی شووشتەر لە هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی پارسی پێترۆی ئەو شارە لە شەوی سێشەممە هەواڵی دا و وتی: ئەو ڕووداوە تا ئێستا چەند برینداری بەدواوە بووە بەڵام ئایا کەسێک گیانی لەدەست داوە یان نا خەریکە تاوتوێ دەکرێت.

سەید موحسێنی سەید مووسەوی هۆکاری ئەو ڕووداوەی پێداکوتانی لۆری بە هومارەکانی بەنزین وەسف کرد و وتی: لایەنەکانی ئەو ڕووداوە هەر خەریکە لێک دەدرێتەوە

ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا

ناوبراو دواتر ڕایگەیاند کە ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و هیچ کەسێک تێیدا گیانی لەدەست نەداوە.

342/