١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٣٨
گەمارۆ نوێیەکانی یەکیتی ئەورووپا دژی ئێران

یەکێتی ئەورووپا ئەوڕۆ بە بیانووی بێهۆ ١٤ کەسایەتی و دامودەزگای ئێرانی خستە لیستی گەمارۆگەلی خۆی.

 یەکێتی ئەورووپا ئەوڕۆ دووشەممە بە بیانووی بێهۆی هەناردەی درۆن و مووشەکی بالستیکی ئێران بۆ ڕووسیا، گەمارۆی نوێی لە دژی ١٤ کەسایەتی و دامودەزگای ئێرانی و لەوان ٣ کۆمپانیای فرۆکەیی ئیران‌ئایر، ماهان و ساها ڕاگەیاند.

ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا ئەوروو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هاوپەیوەند بە بیانووی هەناردەی درۆن و مووشەکی بالستیکی ئێران بۆ ڕووسیا، ٣ کۆمپانیای فرۆکەیی ئێران، ٢ کۆمپانیای دابین‌کاری پاژی درۆنی ئێرانی و ٢ کۆمپانیای چالاک لە بواری بەرهەم‌هێنانی مۆتۆرگەلی پێویستی مووشەکی خستۆتە لیستی گەمارۆکانی ئەو یەکێتییەوە.

342/