١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٤٠
ئێران وەکوو هەمیشە و لە دۆخی سەختدا پاڵپشتی بەرخۆدانە

سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتی: ئێمە وەکوو هەمیشە پاڵپشتی گەل و دەوڵەتی لوبنان و بەرخۆدانی نو لە هەموو دۆخە سەختەکاندا وەکوو ڕابردوو پاڵ ئەوانین.

  محەمد باقر قاڵیباف سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی گەییشتنی بۆ بەیرووت سەبارەت بە ئامانجەکانی خۆی لە ئەو سەفەرە، ڕایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نێوان پەرلەمانەکانی جیهان دەچمە ژێنێڤ، بەڵام لەسەر داوای نەبیە بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ئاوام دانا کە سەرەتا بێمە لوبنان تا پەیامی ڕێبەر، گەلی ئێران و سەرۆک کۆمار بگەیێنمە گەلی لوبنان کە وەکوو هەمیشە لە پاڵ گەل و حکومەت و بەرخۆدانین و لە هەموو دۆخە سەختەکاندا وەکوو رابردوو لە پاڵ ئەوانین.

سەرۆکی پەرلەمانی شۆرای ئیسلامی وتی: پەیامی ستەملێکراوی گەلی غەززە و لوبنان دەبەمە ژێنێڤ تا هەمووان ئەرکی خۆیان لە بواری نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی لە ستەملێکراوان بزانن و هەمووان ئەبێ پاڵپشتی ستەملێکراوی گەلی لوبنان و فەلەستین بن.

342/