٢٩ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٨:٤٤
تەرمی سەید حەسەن لە ژێر داروپەردووی بیناکە دەرهێنرا

ڕۆیتێرز ڕایگەیاند کە تەرمی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا کە لە هێرشی دڕندانەی ڕژیمی زایۆنی شەهید بوو، لە ژێر داروپەردوو هێنرایە دەر.

 ڕۆیتێڕز لە هەواڵێکدا بە گوێرەی سەرچاوە پزشکی و ئەمنییەکان ڕایگەیاند کە تەرمی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان کە لە هێرشی ئاسمانیی شەوی هەینی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر بەیرووت شەهید بوو، لە ژێر داروپەردوی داڕماوی بینا تەقێندراوەکە هێنرایە دەر.

حزبوڵڵای لوبنان دوێنێ دوانیوەڕۆ (شەممە ٧ی ڕەزبەر) بە دەرکردنی ڕاگەێیندراوێک شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵای لە دوای هێرشی دڕندانەی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر بەیرووت پشتڕاست کردەوە.

342/