بورهان شێخ ڕەئوف ئەندامی یەکێتی نیشتمانی بە وتنی ئەوەی کە تورکیا بە هۆی گوشاری ناوخۆیی، ڕءگری دەکات لە دەستخستنی هەر جۆرە ڕێککەوتنێک بۆ چارەسەری قەیرانی پارێزگای کەرکووک، زیادی کرد: دادگای باڵای فیدراڵ دوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتی یەک مانگە، ئەبێ دەستێوەردان بکات بۆ دیاری کردنی پارێزگاری کەرکووک.
ناوبراو وتیشی: قەیرانی کەرکووک بەهۆی ڕکابەری پارتە سیاسییەکان بۆ پۆستی پارێزگاری، زۆر پێچراوە و هەرچەندە کە هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوو قسەی خۆی کردووە و یەکێتی زۆربەی کورسییەکانی ئەو پارێزگایەی بەدەست هێناوە، بەڵام ئەم ئەنجومەنەی ئێستا لە کۆتایی ئەم مانگە هەڵدەوەشێتەوە و دادگای فیدراڵ ئەبێ بۆ چارەسەری قەیرانی ئێستا و دیاری کردنی پارێزگاری کەرکووک دەستێوەردان بکات.
342/