حسێن مونس، بەرپرسی بزووتنەوەی مافخوازان لە عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی "ئەلئەحد"ی عێراقی، ڕایگەیاند کە حکوومەتی فیدراڵی هیچ پلانێکی نییە بۆ گۆڕینی نەوت بۆ پاڵپشتیکردنی بوودجەی وڵاتەکەی.
دەشڵێت: "هەرێمی کوردستان نەوت هەناردە ناکات، بەڵکوو بە قاچاخ دەیبات." پارەی نەوتی خۆی وەردەگرێت، بەغداش هیچ بڕە پارەیەکی بۆ داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان وەرنەگرتووە.
ڕوونیشی کردەوە: ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی 2018دا 68 هەزار بووە، ئەمساڵ زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەرە.
وتیشی: ئەو مووچەی بەغدا دەینێرێت بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هەولێر خەرجی ناکات.
342/