١٤ ئایار ٢٠٢٤ - ٢٠:٥١
هاوکاری بەرپرسانی سنووری باشماخ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی بازرگانی

بەرپرسی گشتی ئاسایش ئیدارەی پارێزگای کوردستان لە سەر پێداویستی هاوکاری بەرپرسانی سنووری باشماخی مەریوان لەگەڵ وڵاتی عێراق لە درێژەی بەرز کردنەوەی ئاڵوگۆڕی سنووری جەختی کرد.:

هادی ڕۆشەن لە سەردانی سنووری باشماخ و بەشداری لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی ئاڵوگۆڕی سنووری و شێوەی کردەوەی بەرپرسانی سنووری باشماخ، دوایین دۆخی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ڕێکخستنی سنووریی لێکدایەوە و لە شێوەی چالاکی ئۆتۆمبێلە ترانزیتییەکان ئاگادار کرایەوە.

ناوبراو لە ئەو سەردانەدا بە پێ قۆناغی دووهەمی گەڵاڵەی ڕێکخستنی باشماخ لەسەر زەروورەتی خێرا کردنەوەی جێبەجێ کردنی گەڵاڵە و هاوکاری زیاتری دامودەزگا پێوەندیدارەکان، بەرز کردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی، ئاسانکاری بۆ زیارەتکارانی ئەربەعین و ... و هاوکاری لەگەڵ وڵاتی عێڕاق لە ئەو بارەوە جەختی کرد.

342/