٧ ئایار ٢٠٢٤ - ١٩:٢٠
حەماس پێشنیاری میسر بۆ ڕاگرتنی شەڕی قبووڵ کرد

حەماس دەڵێت ئیسماعیل هەنیە سەرکردەی بزووتنەوەکە پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی قەتەر و وەزیری هەواڵگری میسرەوە کردووە و پێشیاری ڕاگیرانی شەڕی لە غەززە پەسەندکردووە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە کاربەدەستێکی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ئەو پێشنیارەی میسر کە لەلایەن حەماسەوە پەسەندکراوە، ئەوە نییە کە ئیسرائیل پێشتر پەسەندی کردووە و گۆڕانکاری تێداکراوە، بۆیە ئیسرائیل ڕەتی دەکاتەوە.

ڕازی بوونی حەماس بە پێشنیاری میسر لە گفتووگۆکانی قاهیرە دوای جموجۆڵەکانی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل بوو بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەر ڕەفەح.

342/