٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:١١
توکیا چەند ناوچەی نیشتەجێ بوونی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج

فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیان بۆردومان کرد.

 شارپرێس نووسی: ئێوارە ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی گوندەکانی چنێران و کنێران و وەسانی لە گەلی باڵەییان و ناوچەی زیونۆ لە گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت و گوندی زێوکە و چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر بۆردومانکرد.

"بۆردومانەکان لە گوندی وەسان زیانیان بە باخێکی سێو گەیاندووە و لە گوندی گەڵاڵەش چەند پارچە بۆمبێک چوونەتە ناو ماڵەکانەوە و ترس دڵەڕاوکێ ی زۆری ناوگوندنیشینان درووست بووە.

342/