٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٨:١٤
کۆبوونەوەی گەنجانی عێراقی لە سنووری ئوردن زیاتر لە سێ هەفتەیە درێژەی هەیە

بە هاتنی شەو، ڕێوڕەسمی گەڕاندنی مەشخەڵ دەستی پێکرد کە بە هۆی هەستی توندی دژە ئیسرائیلی عێڕاقییەکان، ژمارەیەک لە ئەو کەسانە بەرەو دەروازەی سنووری کەوتنە ڕێ.

کۆبوونەوەی گەنجانی عێڕاقی لە خاڵی سفری سنووری لە سێ هەفتە پێشەوە دەستی پێکردووە و ئێستاش دریژەی هەیە.

بەرنامەی ڕۆژانەی ئەو کۆبوونەوە ناسەربازییە کە زیاتر لە 21 ڕۆژە درێژەی هەیە، لێدوانی شێخی قەبیلەکان، بڵاو کردنەوەی سروودی حەماسی و شۆڕشگێڕانە و وتنەوەی دروشمی دژە ئەمریکی و دژە ئیسرائیلیە.

بە پێ ئەوەی کە لە نێوان حکومەتە عەرەبییەکاندا، ئوردن زیاترین هاوکار و هاوڕێی لەگەڵ ئیسرائیل هەبووە، گەنجانی عێراقی بە بەڕێوە بردنی ئەو کۆبوونەوە، دەیانەوێت حکومەتی ئوردن هاوکاری خۆی لەگەڵ ئیسرائیل کەم بکاتەوە و ئەو نەوتەی کە لە عێڕاقەوە هەناردەی ئەو وڵاتە دەکرێت، بۆ ئیسرائیل نەنێرێت.لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا وەجبەیەکی سووتەمەنی گەورەی عێڕاق کە دەڕۆشتە ئوردن، بۆ ماوەیەک لە ئەو شوێنە راگیردرا.

گەنجانی عێڕاقی ڕایانگەیاندووە کە تا کۆتایی شەڕ و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، لە ناوچەی تریبیل دەمێننەوە.

342/