٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٩:٣٨
بەرخۆدان تەنیا ڕێگای سەرکەوتن لە بەرانبەر ئیسرائیلە

ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی: هێرشی نامرۆڤانەی ئیسرائیل و بەرگری فەلەستینییەکان نیشانی دا کە بەرەی بەرخۆدان تەنیا ڕێگای وەستان و سەرکەوتن لە بەرانبەر ئیسرائیلە.

 عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا ڕووداوی تیرۆریستی لە حومسی سووریای ئیدانە کرد و سەرەخۆشیی لە گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە ئەو گفتوگۆیەدا، ڕووداوی دڵتەزێنی تیرۆریستی زانکۆی سەربازی حومس کە بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی دەیان سەرباز و کەسی سڤیل، ئیدانە کرد و وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بەجێماوان، سەرەخۆشیی لە گەل و حکومەتی سووریا کرد و جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵ سووریا دەمێنێتەوە.

ویلایەتی لە درێژەدا وتی:هێرشی نامرۆڤانەی ئیسرائیل و بەرگری فەلەستینییەکان نیشانی دا کە بەرەی بەرخۆدان تەنیا ڕێگای وەستان و سەرکەوتن لە بەرانبەر ئیسرائیلە و هاوڕێیەتی فەلەستینییەکان لەگەڵ سووریا و هاتنی حزبوڵڵا بۆ ئەو کۆمەڵە بەرگرییە و ئامادەیی وڵاتانی ئیسلامی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە نیشانەی گەشە و دەسەڵاتی بەرەی بەرخۆدان لە هاوکێشە ناوچەییەکانە و بەرخۆدان تەنیا ڕێگای گەییشتن بە سەرکەوتن دەبێت.

342/