وتیشی: "ئێمه په‌رۆشی خۆمان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان و گه‌لانمان بێت و ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه به‌رز بكاته‌وه".
پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە رێککەوتنی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاند: تیرۆریستانی چەکدار لە خاکی هەرێمی کوردستان دەگوازرێنەوە بۆ ئەو ئوردووگایانەی عێراق دیاری کردووە.
جەختیشی کردبوو: ئێران بە هیچ لەونێک رێکەوتی دیاری کراو بۆ چەک کردن و گواستنەوەی تیرۆریستان لە هەرێمی کوردستان بۆ کەمپەکانی عێراق کە دەکاتە 28ی خەرمانان ، درێژ ناکاتەوە و جگە لەمە بێت ئێران کەمتەرخەم نابێت بەرانبەر بە ئاسایشی وڵاتەکەی و کردەوەی دەبێت.
342/