٤ ئەیلوول ٢٠٢٣ - ٢١:٣٤
هاوکاری ئێران و تورکیا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ئاسایش و سەقامگیری

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کە سەفەری تارانی کردووە، لەگەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی و سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دیداری کرد و سەبارەت بە ڕێگاکانی پەرەسەندنی هەمەلایەنەی هاوکارییە دوولایەنەکان بەتایبەتی لە بواری ئاسایش و ئابووری گفتوگۆیان کرد.

لە ئەو دیدارەدا سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بە ئاماژە بە پێشینەی هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا، پێوەندی دوولایەنەی هۆی ئاسایش و سەقامگیری وەسف کرد.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هەر دوو وڵاتەکە لە تیرۆریستگەلێک کە بە پشتیوانی ڕۆژاوا و ئیسرائیل پڕچەک کراون، خەساریان دیتووە، وتی: بەختەوەرانە وڵاتانی ناوچەکە گەییشتوونەتە ئەو ئەنجامە کە ئاسایش دەبێ لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە هەوڵی بۆ بدرێت .

342/