٢٨ ئاب ٢٠٢٣ - ١٨:٥٠
حەشدی شەعبی لە عێڕاق نەبێت ئاسایشی وڵات لەناودەچێت

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێڕاق نیسبەت بە هەوڵەکان بۆ وەلانانی هێزە خەڵکییەکان کە لە هێزەکانی حەشدی شەعبی خۆی نیشان دەدات، هۆشداریی دا.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێڕاق لە وتارێکدا سەبارەت بە هێزەکانی حەشدی شەعبی جەختی کرد: ئەبێ نیسبەت بە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ لاواز کردنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و بوونی ئەو هێزانە وەکوو هێزێکی گرینگ لە عێڕاق وشیار بین.

ناوبراو درێژەی دا: ئەگەر حەشدی شەعبی نەبێت گرووپی تیرۆریستی داعش و ئاژاوە دەگەڕێتەوە عێڕاق و ئەوە حەشدی شەعبی بوو کە بە هاتنی داعش ، سەرەڕای هەبوونی 170 هەزار هێزی سەربازنی بیانی، توانی ئاسایش بگەڕێنێتەوە بۆ عێڕاق.

342/