١٩ ئاب ٢٠٢٣ - ٢٠:٤٦
ڕێکخستنی کودەتاکان سیاسەتی ئەمریکا و بریتانیایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ڕێکخستنی کودەتاکان لە سیاسەتە دووپاتەکانی ئەمریکا و بریتانیایە.

ناسر کەنعانی لە تویتەر نووسی: 70 ساڵ لەمەوپێش، حکومەتێکی نەتەوەیی لە ئێران بە کودەتایەک کە لەلایەن ئەمریکا و بریتانیاوە پاڵپشتی کرا، تێکشکا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: پاڵپشتی لە دیکتاتۆرەکان، دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکان، سەرکوتی بزووتنەوە ئازادی خوازانەکان و ڕێکخستنی کودەتاکان لە هەوڵە دووپاتەکانی سیاسەتی ئەمریکا و بریتانیایە.

342/